ئه‌یلوول 28, 2022 16:12 Asia/Tehran
  • هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خواز بە موشەک و خۆفڕ

بنکەی «حەمزەی سەییدوشۆهەدا» سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مووشەکی خاڵپێک و خۆفڕ لەنێوبەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خوازی کردە ئامانج.

بنکەی «حەمزەی سەییدوشۆهەدا» سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسداران ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پێویستی دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ پێچانەوەی چالاکییەکانی گروپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکانی سەر بە ئیستیکباری جیھانی و خەمساردییان لە ھەمبەر ئەم داواکارییە ڕەواو یاساییەی کە ھاوتەریب بووە لەگەڵ بەردەوامیی مۆڵ درانی گروپە تیرۆریستییەکان و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ئێران و ھەڵکوتانە سەر هێندێک بنکە و پێگەی سنووری و هەروەها پشتیوانی لە ئاژاوەچییەکانی ئەم دواییە ، خەباتکارانی بنکەی «حەمزە سەییدوشۆهەدا» ئۆپەراسیۆنی ئاگرباران کردنی بنکە و هێرشی تۆپخانە بۆ سەر بارەگاو مۆڵگەکانیان لە ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێ کردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بەو پێیەی کە لەم ماوەیەدا هێشتا پاشماوەی گروپە تیرۆریستییە دژە شۆڕشەکان لە ناوچەکەدا پرژو بڵاون و هەڕەشە لە ئاسایشت و ئارامیی خەڵکی ئێران دەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە سەنگەر و بنکەو بارەگاکانی ئەم گروپانە ، لە قووڵایی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکراو، بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەکانی موشەک و خۆفڕی هێزی زەوینیی سپای پاسداران و ئاگرباران کردنی بەربڵاوو تێکەڵاوی ھێرشی موشەکی خاڵپێک و خۆفڕی ھەڵمەتبەر ، گورزێکی قورسیان لێ وەشێندرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەریش سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئۆپەراسیۆنی ھەڵمەت و تۆپباران کردنی تیرۆریستانی جودایی خوازی لە ناوچەی ھەرێمی کوردستانی ئێراق دەست پێ کردەوە.

سەرپەیڤ