وەڵامی لێبڕاوانەو یەکلاکەرەوەی ئێران بۆ بانگەشەی ئیمارات سەبارەت بە سێ دوورگەکەی ئێران
شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەفتاوحەوتەمین کۆبوونەوەی باڵای کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی بەیاننامەکەی «ڕیم هاشمی» وەزیری هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی سەبارەت بە دوورگەکانی ئێران دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە وتارەکەی نوێنەری ئێراندا کە لەلایەن «پیمان غەدیرخومی» سکرتێری دووھەمی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک دا خوێندرایەوە، هاتووە: بانگەشەی ئەم بەرپرسەی ئیمارات و دووبارەبوونەوەی قسەی بێ بنەمای پەیوەست بە دوورگەکانی ئێران لە کەنداوی فارس پێشێلکرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێرانە.
«غهدیرخومی» وتیشی: ئێمه ئاوا بەیاننامەیەکی نابەرپرسانەو وەھا بانگەشەیەکی بێ ناوەڕۆک بە دهستوهردان له کاروباری نێوخۆی ئێران و پێشێلکرانی بنهما بنهڕهتییهکانی مافە نێودهوڵهتییەکان لهوانە بنهماکانی دابی دراوسێیەتی و دهستوهرنهدان له کاروباری نێوخۆی حکومهتهکانی دیکه دهزانین.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە: سێ دوورگەی بوموسی، تونبی گەورەو تونبی بچوک لە کەنداوی فارس، بەشێکی جیانەکراوەی خاکی ئێرانن و هەرواش دەمێننەوەو ئێران سەروەریی خۆی بەسەر ئەو دوورگانەدا دووپات دەکاتەوەو دیارەهەر بانگەشەیەکی بەپێچەوانەی ئەمەش بە شێوەیەکی لێبڕاوانە ڕەت دەکرێتەوە.
«پهیمان غهدیرخومی» ئاماژهی بهوهش کرد: دەبێ جهخت لەوە بکرێتهوه که پشتبهستوو به ڕاستییه مێژووییهکان که بۆ ساڵانێکی زۆر بەرلە پێکھاتنی ئیماراتی یهکگرتووی عهرهبی دەگەڕێتەوە، ئهو دوورگانه ئێرانی بوونە و ئێرانیشن و به ئێرانیش دهمێننهوه.
وتیشی: هەروەها پێویستە ئەوەش وەبیر بھێندرێتەوە کە وشەی «کەنداوی فارس» لە 500 ساڵ پێش لە لەدایک بوونی مەسیحەوە ، تاکە ناوێک بووە کە بۆ ناوچەی ئاویی ھەڵکەوتوو لە نیمچە دوورگەی عەرەبستان و بانووی ئێران بەکارهاتووە و ھەر بەو ناوەش دەمێنێتەوە.