تشرینی یه‌که‌م 18, 2022 17:43 Asia/Tehran
  • سەردار پاکپوور: دوو ڕۆژی داهاتوو لوتکەی مەشقی هێزی زەوینیی سپای پاسداران دەبێت

فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوو ڕۆژی داهاتوو لوتکەی ئۆپەراسیۆنی مەشقی دەسەڵاتی هێزی زەوینیی دەبێت، وتی: سبەینێ چوارشەممە، یەکە زرێپۆشەکان، هێزە تایبەتەکان، هەلیکۆپتەرەکان و خۆفڕە شەڕکەرەکان دەستبەکار دەبن.

قۆناغی سەرەکیی مەشقی دەسەڵاتی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی ئاراس و پارێزگاکانی ئەردەبیل و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (باکوری ڕۆژئاوای ئێران)،بە ناوەندایەتیی بنکەی عاشورای هێزی زەوینیی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، سەرداری سەرتیپ«محەمەد پاکپوور» فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی قۆناغەکانی دووھەمین ڕۆژ لە مەشقی دەستەڵاتی ئەم ھێزە لە ناوچەی گشتیی ئاراس و پارێزگاکانی ئەردەبیل و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ( باکوری ڕۆژئاوای ئێران) وتیشی: بەرنامەی جوڵە پێکردنی ستون و مۆڵ درانی ھێزەکانی بەشداری مەشقەکە دەستی پێ کردووە.

فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: جوڵەپێکردنی ستوون یەکێکە لە قۆناغە قورسەکانی ئەو مەشقە، چونکە کەرەستەکان دەبێت بە ڕێزێکی تایبەتەوە بە دەڤەرو جاددەکاندا تێ پەڕن کە دیارە ئەمەش تێبینیی تایبەتی خۆی پێویستەو ھەتا ئێوارە دەخایەنێت.

بە وتەی سەرداری سەرتیپ "محەممەد پاکپوور"، فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئۆپەراسیۆنی ھێلی بۆڕنی بە پەرەشوت، ئۆپەراسیۆنی بەلەزی شەوانە، ئۆپەراسیۆنی شەڕی کۆپتەرەکان، ئۆپەراسیۆنی شەڕو خۆتەقاندنەوەی خۆفڕەکان و هەروەها دروستکردنی پردێک بەسەر ڕووباری ئاراس ، دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی ڕێگاکانی پەیوەندی و دەست گرتن بەسەر بەرزاییەکان و ھێرشی خاپوورکردن لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم مەشقەیە.

سەرپەیڤ