تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 10:01 Asia/Tehran
  • جێگری ڕێکخەری هێزی وشکانیی سپای پاسداران: مەشقی دەسەڵات بۆ دامەزراندنی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو

جێگری ڕێکخەری هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: مەشقی دەسەڵاتی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مەبەستی دامەزراندنی ئاسایشتی سەقامگیر لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوا و دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرتیپی پاسدار «عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان»، جێگری ڕێکخەری هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ئاماژە بە مەشقی دەستەڵاتی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی ئاراس، باکووری ڕۆژئاوای ئێران، وتیشی: مەشقی بەرفراوانی دەستەڵاتی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دروشمی «ئێرانی ھێزمەند» بەشێکە لە بەرنامەی مەشقی ساڵانەی ئەم هێزە.

جێگری ڕێکخەری هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: مەشقی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا، پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئەردەبیل، بەدرێژایی ڕووباری ئاراس، بە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ هەموو دراوسێ و دۆستانی ئێرانی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

پورجەمشیدیان بە ئاماژەدان بە پەیامی مەشقی دەستەڵاتی ئەم هێزە بۆ دوژمنان ڕوونی کردەوە: پەیامی ئەم مەشقە بۆ دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنانی خەڵکی ناوچەکە پەیامی دەسەڵات و خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەو دوژمنایەتییەکانە.

قۆناغی سەرەکیی مەشقی دەستەڵاتی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی پارێزگاکانی ئاراس، ئەردەبیل و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) بە گرنگیدان بە بنکەی عاشورای هێزی وشکانیی سپای پاسداران، لە 17 تا 20ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ