ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران: لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا ٣ تیمی پەیوەندیدار بە تاقمۆکەی نیفاق دەستبەسەر کران
سێ تیمی پەیوەندیدار بە تاقمۆکەی نیفاق لە ڕەوتی ئاژاوەکانی ئەم دواییە بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە قۆڵبەست کران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بە هەوڵ و چاودێرییە ئیتلاعاتییەکانی هێزەکانی ئاسایشتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ٣ تیمی سەر بە تاقمۆکەی نیفاق، کە بەنیازبوون لە پارێزگاکانی خوزستان، فارس و ئیسفەهان، کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی ئەنجام بدەن، دەستگیرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەو تیمە باسکراوەکان، پلانیان دانابوو وێڕای کۆکردنەوەی ئەندام ، ھەوڵی دامەزراندنی تۆڕ لە نێوان ئاژاوەگێڕان و جێبەجێکردنی چالاکیی وەک هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی حکومەتی، ئەمنیەتی و پۆلیس، تێک و پێک دانی موڵک و ماڵی گشتی و هەوڵدان بۆ کوشتنی هاووڵاتیان، ڕاپەڕێنن کە لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵ و چاودێریی وردو بەرپەرچ دانەوەی دەستبەجێی چالاکانی بێ ناوی ڕێکخراوی ئیتیلاعاتیی سپای پاسداران شکستیان هێنا.
سەرپەلەکانی ئەم تاقمۆکەیە لە ماوەی چەند حەوتەی ئەم دواییە ڕاپەڕاندنی تەوەرەی جۆربەجۆری زۆریان بە دەست و پێوەندەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئەوانەی باسیان کرا تەنیا بەشێک لەو تەوەرانە بوون.