پەلەقاژەی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقین بۆ بڵێسەدار کردنی ئاگری پشێوییەکان لە وڵات دا
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندنێکدا، جەماوەری ئێرانی لە بارەی بانگەوازی گوماناویی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقین بۆ ورووژاندنی خەڵک لەمەڕ بەردەوام کردنی ئاژاوەو پشێوی لە وڵات دا ،ئاگادار کردەوە.
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی بانگەوازی گوماناویی مونافیقین بۆ بانگهێشتکردنی خەڵک لەمەڕ بەشداری کردن لە ئاژاوەگێڕی وشداریی دا.
لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ئێران پرێس ؛ ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکی دەنگیدا لەمەڕ پەیوەندییە گوماناوییەکانی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقینی بۆ بانگەوازی ئاژاوەگێڕی و تێک و پێک دانی موڵک و ماڵی گشتی وشداریی داو خوازیاری وریایی خەڵک لەم پێوەندییەدا بوو.
سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران بە بیانووی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو خاتوو«مەهسا ئەمینی» جارێکی دیکە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دەرفەتێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئێران و ورووژاندنی زیاتری پشێوییەکان بیقۆزنەوە.