تشرینی دووه‌م 25, 2022 17:52 Asia/Tehran
  • مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر،،، ئاهەنگی ئێرانییەکان لە ڕۆژی سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەیان

دوای سەرکەوتنی هێزمەندانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە ئێوارەی هەینی ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ (هەینی) لە دووھەمین یاریی قۆناغی بەکۆمەڵی مۆندیاڵی قەتەر بە دەرەنجامی دوو بە سیفر بە سەر تیپەکەی وێڵزدا سەرکەوت و یەکەمشکست ھێنانی ئەم تیپەی لە خولەکانی مۆندیاڵ دا بە سەر ھاوڕێکانی «گرت بیل»دا سەپاند.

دەسەڵاتگرتنی پڵینگەکانی ئێران لە دەوحەو گێڕانی ئاھەنگی سەرکەوتن لە یاریگادا بووە هۆی ئەوەی کە حەماسەو جۆش و خرۆش ھۆگرانی  تۆپی پێی ئێران دابگرێت.

ھەرچەند کە لە بەر پشووی ڕۆژی ھەینی و یاریی تیپی نیشتیمانی لە چرکەکانی کۆتایی یارییەکە شەقامەکان چۆڵ بوون، بەڵام لە کورتترین کات دا گەشەوشایی خەڵک لە ڕێگای جۆربەجۆرو تەنانەت وێستگەکانی میترۆوە دەستی پێکراو بەرەو شەقامە سەرەکییەکانی پێتەخت تەشەنەی سەند.

سەرباری تێپەڕینی پتر لە کاژێرێک لە کۆتایی هاتنی یارییەکە، نەک هەر ئاهەنگ و ھۆڕن لێدانی بەردەوامی ئۆتۆمبێلەکان لە شەقامەکانی تاران دا نەبڕاوەتەوە، بەڵکو خەڵک بەردەوامن لە بەشداریکردن لەم ئاهەنگە نیشتمانییەدا.

ئاڵای سێ ڕەنگی ئێران شەقامەکانی تارانی بە ڕەنگێکی جیاواز ڕازاندووەتەوەو خەڵک بە ماچکردنی ئاڵای وڵاتەکەیان بەشداریی ئاهەنگەکە دەکەن.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران لە یاری داهاتووی رۆژی سێشەممەدا رووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ