تشرینی دووه‌م 29, 2022 11:17 Asia/Tehran
  • جەختی «ڕەییسی» لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەتی قەتەر بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی مۆندیال و جەخت کردن لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، خوازیاری بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکان بوو ھەتا گەییشتن بە دەرەنجامی خوازراو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئەلی سانی»، میری قەتەر، وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەتی قەتەر بۆ بەڕێوەبردنی مۆندیال بە باشی، هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ڕێزگرتن لە بەها ئیسلامییەکان بە شایەنی ستایش زانی.

«ڕەئیسی» بە ئاماژەدان بە پەرەپێدانی سەرتاسەریی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، داوای بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنەکانی کرد ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی خوازراو.

«شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالی سانی» میری قەتەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پەیوەندییەکی دۆستانە، برایانە و لە مێژینە ناوبرد و وتیشی: ئێمە بەدوای پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە ستراتیژییانەداین.

میری قەتەر هەروەها جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لە نێوان قەتەر و کۆماری ئیسلامی ئێراندا کراوە.

 

سەرپەیڤ