کانونی یه‌که‌م 09, 2022 15:54 Asia/Tehran
  • لەنێوبردنی تۆڕێکی سەربە دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی لقی حەزرەتی عەباس (ع)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر بە پارێزگای ئەردەبیلی ئێران، دەستگیرکردنی سێ ئەندامی تۆڕێکی سەر بە دژە شۆڕشەکانی لەم پارێزگایەی باکووری ڕۆژئاوای وڵات دا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێکخراوی ئیتلاعاتیی لقی حەزرەتی عەباسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای ئەردەبیلی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند: ئە کەسانە کە بە دروستکردنی گروپ بەنیازی چالاکیی تێکدەرانە دژی ئاسایشی نیشتیمانی، کاول کردنی بینا دەوڵەتی و سەربازییەکان لە ڕێگای ھاویشتنی کۆکتێل مۆلۆتۆف و ئاگربەردان بوون، لە ھەنگاوێکی تەکنیکیی سایبێری و ھەواڵگریی ھێزەکانی ئاسایشتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتیی لقی حەزرەتی عەباس (ع) سەر بە پارێزگای ئەردەبیل دەستگیرکران.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: ئەم تۆڕە جگە لە پلاندانان بۆ کردەوەی تێکدەرانە، دەستی کردووە بە پەیوەندی گرتن لەگەڵ میدیاکانی دژە شۆڕش و بە دروستکردنی چەند ئەکاونتێکی جۆربەجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کردەوەی تاوانکارانەی دیکەی وەک شێواندنی زەینی گشتی ، بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەو دڵڕەش کردن و جڵەوکێش کردنی ئاژاوەگێڕییەکانیشی ئەنجام داوە.

سەرھەڵدانی ئاژاوە لەم دواییانەدا لە ئێران بە بیانووی گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو خاتوو«مەهسا ئەمینی» جارێکی دیکە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی بیانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دەرفەتێک بۆ دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئێران و ورووژاندن بۆ ئاژاوەنانەوەی زیاتر بیقۆزنەوە.

سەرپەیڤ