کانونی یه‌که‌م 10, 2022 09:59 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویی ئێران، دەستبەسەرکردنی تیمێکی تیرۆریستیی لەم پارێزگایەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، پێوەندییە گشتییەکانی لقی ئیمامی ڕەزا (ع) لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەویی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد کە، ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی گرووپی خۆیان وتەنی«جەیشولعەدڵ» کە بە نیاز بوون ڕێوشوێنی دژە ئەمنیەتی و ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە مەشهەدی پیرۆز ئەنجام بدەن ، لەوانەش هێرشکردنە سەر قایمقامیەت و تیرۆرکردنی ئیمام جومعەی مەشهەد، دەستنیشانکران و ئەندامەکانی دەستگیرکران.

ئەم ڕاگەیاندنە ئاماژە بەوەش دەکات کە بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی و لە حەشارگەی ئەو کەسانە دۆزراوەتەوە و هاوکار و یارمەتیدەرەکانیان لە پارێزگاکانی دیکەش دەستنیشان کراون و لەژێر چاودێری هەواڵگریدان.

ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لایەنگری سەرەکیی نائارامی و توندوتیژیی سەر شەقامەکان بوون لە ئێران دا، لە چەند حەوتەی ڕابردوودا لە ڕێگەی پشتیوانی لە تیرۆریستان و هاندانی ئاژاوەگێڕانەوە ڕۆڵیان لە پێشهات و نائارامییەکانی وڵاتدا هەبووە.

سەرپەیڤ