کانونی یه‌که‌م 18, 2022 20:26 Asia/Tehran
  • ئێران تەقینەوە تیرۆریستییەکەی عێراقی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەقینەوە تیرۆریستییەکەی پارێزگای کەرکوکی عێراقی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و وتەبێژی کاروباری وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، دوابەدوای گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بەهۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکوک لە باکوری عێراق، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کارە، لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق و هەروەها کەسوکاری کوژراوان هاوسۆزیی دەربڕی.

لە تەقینەوەی ڕۆژی یەکشەممە دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە دەڤەری ڕیاز لە پارێزگای کەرکوک ، دوانزە پۆلیسی عێراق گیانیان لەدەستدا.

سەرپەیڤ