کانونی یه‌که‌م 19, 2022 18:28 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی چوار خەباتکاری سپای پاسداران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

پێوەندییە گشتییەکانی کەمپی قودس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، شەهید بوونی چوار خەباتکاری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە ناوچەی سەرسنووریی سەراوان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی قودس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کرد کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و ململانێی نێوان تاقمە تیرۆریستییەکان و هێزەکانی تیپی ٤٤ی «قەمەری بەنی هاشم»ی ھێزی وشکانیی سپای پاسداران، چوار خەباتکاری سپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی سەراوان شەهید بوون.

ئەم ڕاگەیاندنە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئامادەبوونی بەهێز و تەقەی قورسی بەرگریکارانی ئاسایشی ئێران بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستانی ئەو گرووپە بەرەو پاکستان هەڵبێن.

پێویستە بگوترێ کە دوێنێ (یەکشەممە) پاسەوانانی سنووری فەوجە سنوورییەکانی سەراوانی ئێران، بە شارەزایی و زاڵ بوونی ئیتلاعاتی و ھەواڵگرییانەی خۆیان، ڕێگریان لە پێدزەی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی بۆ نێو خاکی وڵات گرت.

سەرپەیڤ