کانونی یه‌که‌م 22, 2022 15:12 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران: چوار تیمی ئۆپراسیۆنی موساد دەستنیشان و دەستگیرکران

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: چوار تیمی ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی «موساد» بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتەوە دەستنیشان و دەستگیرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند کە،بەهەوڵی پیشەیی و ماندوو نەناسانەی هێزە ئەمنییەکان، چوارتیمی ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوی سیخوڕیی مۆساد دەستنیشان و سەرجەم ئەندامەکانیان دەستبەسەر کران.

ڕژێمی ساختە و تاوانکاری زایۆنی بە قۆستنەوەی ئاژاوەگێڕییەکانی حەوتەکانی ڕابردوو لە هەندێک ناوچەی ئێران، بە تەما بوو، بە پەلکێش کردنی ھێندێک تیم و دەستەی تێکدەر ھەستێ بە ئەنجام دانی چەند نمونەیەکی ئۆپراسیۆن و کاری تێکدەرانەی تێکەڵاوی تیرۆریستی کە ھەڵبەت هەموو ئەو تیرۆریستانە بەر لە هەر جۆرە جوڵەیەک دەستبەجێ ڕاپێچ کران.

لە کۆتایی مانگی ڕەزبەرەوە هەندێک ناوچەی جۆربەجۆری ئێران ئاژاوەو پشێوییان بە خۆیانەوە بینی و هەرلە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیای نەریتی و مۆدێرن لە پەرە پێ دانی ئەو ئاژاوانەدا دەرکەوت.

لەم ئاژاوەگێڕییانەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی وهەندێکجاریش کۆمەڵێک وڵاتی ئەوروپی و میدیاکانیان وهەروەها ئەو میدیا فارسی زمانانەی کە لە لایەن ڕۆژئاواوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت، بە دروشمی پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان بۆ داکۆکی کردن لە ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئاسایشی گەل بەکار ھێنا.

هەوڵی وڵاتانی ڕۆژئاواو میدیاکانی سەر بەوانە بۆ دروستکردنی نائارامی و نائەمنی لە ئێراندا، لە کاتێکدایە کە بەرلەوە ملوێنان کەس لە جەماوەری ئێران ھاتوونەتە سەر شەقام و گۆڕەپانەکانی وڵات بۆ پشتیوانی لە حکومەت و وڵاتەکەیان و بە توندی دژایەتیی نائارامییەکانیان کردووە.

سەرپەیڤ