کانونی یه‌که‌م 25, 2022 06:52 Asia/Tehran
  • بەهادری جەهرومی: ئێمە لەگەڵ هاوڵاتیانی «مەسیحی»ماندا یەک نەتەوەین

وتەبێژی حکومەت لە پەیامێکدا لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع) و هاتنی جەژنی کریسمەسی لە مەسیحییەکانی ئێران پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی دیسامبەر ، ٢٠٢٢، ساڵیادی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع)ـە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی بەهادەریی جەهرومی» لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: ئێران بۆ چەندین سەدە ماڵێکی ئەمین بووە بۆ پەیڕەوانی ئایینە ئیلاهییەکان؛ ئێمە لەگەڵ هاوڵاتیانی «مەسیحی»ماندا یەک نەتەوەین.

ساڵڕۆژی لەدایک بوونی عیسا (ع) و هاتنی جەژنی کریسمەس لە هەموو مەسیحییەکان بەتایبەتی ئێرانییە مەسیحییەکان پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ