ئیمام جومعەی مەهاباد:با چارەسەریی کێشە ئابوورییەکان ئەوبەرایەتیی ھەوڵ و چالاکیی بەرپرسان بێت
ئیمام جومعەی مەهاباد ڕایگەیاند: چارەسەریی کێشە ئابوورییەکان لەوانە بێکاریی گەنجان با بکرێتە ئەوبەرایەتیی بەرپرسان و ھەوڵی بۆ بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، مامۆستا «عەبدوسەلام ئیمامی» لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی شاری مەهاباد، وێڕای ئاماژە کردن بە سەردانەکەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە شاری پیرانشار، وتیشی: پەسەند کراوەکانی ئەم سەردانە دەبێتە مەشفەڵی ڕێگای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بەخەڵک و نەھێشتنی کەمایەسییەکانی ئەم مەڵبەندە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: بڕیاردان بۆ پڕۆسەی کردنەوەی سنوورەکان دەبێتە هۆی گەشەسەندن و برەوپێدانی ئابوری لە تەواوی پارێزگاکەدا بەتایبەت لە دەڤەری باشووری پارێزگاکە کە بە هەوڵی بەڕێوەبەرانی جیهادی خراوەتە بەرنامەی کارەوە.
ئیمام جومعەی شاری مەهاباد بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە کێشەی ئابووری و بێکاری لەو چورتمانەی لاوانە،وتیشی: زۆرێک لە لێکەوتەکانی نێو کۆمەڵگا بەهۆی ئەم دوو هۆکارە گرنگەوەیە کە پێویستە لەلایەن بەرپرسانەوە تەگبیرێکی بۆ بکرێت.