کانونی دوھەم 19, 2023 20:10 Asia/Tehran
  • ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی مەجلیس: کردەوەی ئەوروپا دژی سپای پاسداران هیچ سروشتێکی یاسایی و پراکتیکیی نییە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، کردەوەی یەکیەتیی ئەورووپای بۆ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان بە کردەیەکی بەپەلە و سیاسی و نایاسایی زانی.

«فەداحسێن مالیکی» ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) سەبارەت بە کردەوەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ پێداچوونەوە بە پێشنیاری دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی بەناو تیرۆریستیدا، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە وتی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا نە ژیرانە و نە لەسەر بنەمای داب و نەریتی نێودەوڵەتییە، وتیشی: ئەوروپییەکان بۆیان نییە بدەن هێزی سەربازیی وڵاتێک بایکۆت بکەن کە دەستوورەکەی لە بارەیەوە ڕوونەو مێژووی دیپلۆماسیی جیهانیش وەھا شتێکی بە خۆیەوە نەبینیوە.

مالیکی جەختی لەوەش کردەوە: بە دڵنیاییەوە مەجلیسی شورای ئیسلامی، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وەڵامێکی گونجاو و یاسایی و بەڵگەمەند دەدەنەوە بۆ ئەوەی جیهان بزانێت ئەگەر ئەمە ببێتە باو، سبەی هەر وڵاتێک دەتوانێت بایکۆتی ھێزە سەربازییەکانی وڵاتێکی دیکە بکات.

ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە،هیچ پەرلەمان و هیچ وڵاتێک ناتوانێت باسکی سەربازیی وڵاتێکی دیکە لە کۆڵەکە بنەماییەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار بایکۆت بکات،وتیشی: لە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا باسی سپای پاسداران کراوە و وڵاتانی دیکە ناتوانن بێڕێزی بە هیچ دامەزراوەیەک بکەن کە لە دەستووری وڵاتێکدا جێگیر بێت.

ئەم نوێنەرەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەوروپییەکان لە ھەل و مەرجێکدا بەنیازی بە تیرۆریست ناساندنی دەسەڵاتی سەربازیی ئێرانن کە هەر ئەم دەسەڵاتە سەربازییە بوو کە دۆسیەی داعشی لە بەرامبەر ئەوروپییەکان داخست و ئەگینا ئێستاکە لە بەر بوونی داعش ئەورووپا ھەستی بە ئۆقرەیی نەدەکرد.

هێرشی ئەم دواییەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر تۆڕەکانی سەربە دەزگای سیخوڕیی بەریتانیا لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە و جێبەجێکرانی بڕیاری لەسێدارەدانی «عەلیرەزا ئەکبەری» سیخوڕی دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە، دەسەڵاتدارانی ئەورووپاو بە تایبەت حکومەتی لەندەنی شڵەژاندو گوشاری دانانی ناوی ئەم دامەزراوە فەرمییەی ئێران لە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانی پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ