کانونی دوھەم 19, 2023 20:54 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی: دانانی ناوی سپای پاسداران لەنێو لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، هەنگاوێکی دۆش داماوانەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کردەوەی یەکێتیی ئەورووپای لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەنێو لیستی خۆی وتەنی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکانی ئەم یەکێتییە بە هەنگاوێکی دۆش داماوانە زانی.

پەرلەمانی ئەوروپا لە درێژەی هەڵوێستەکانی دەستوەردەرانەی لە کاروباری نێوخۆیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی ژانویە) دەنگی بە پلانێک دا کە بە گوێرەیەوە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەخاتە نێو لیستی خۆی وتەنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

داواکارییەکەی پەرلەمانی ئەوروپا لە قەواخی ئەم پلانەدا بەبێ کۆدەنگی پەسەندکراو دەبێ لە ئەنجومەنی ئەوروپاش دا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە، لە میانەی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، باسی کردەوەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و فراوانکردنی بایکۆتەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردو وتیشی: ئەم هەنگاوە لەڕووی دۆش دامان و دوای هەوڵە سەرنەکەوتووەکانیان لە شەقامەکان بۆ زەبروەشاندن لە گەلی ئێران ئەنجام دراوە کە بەشکو بە خەیاڵی خۆیان بتوانن گەلی ئێران پەک پێ بخەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە ھێزێکی فەرمی و بەشێک لە ڕێکخراوەی سەربازیی وڵات ناوبردو وتیشی: ئەم ھەنگاوە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.

سەرپەیڤ