کانونی دوھەم 21, 2023 06:27 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: سپای پاسداران پایتەختەکانی ئەوروپای لە هێرشەکانی داعش ڕزگار کرد

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «تۆبیاس بیلسترۆم»ی هاوتا سویدییەکەی وتی: ئەوروپییەکان پێناوداری هەوڵەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامین لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وێڕای ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی نابنیاتنەری پەرلەمانی ئورووپا بەرامبەر بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هیواداری دەربڕی کە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتیی سویید بەسەریەکێتیی ئەورووپادا بە ئاراستەیەککی بنیاتنەردا بڕوات.

بەڕێزی کردەوەی تێکدەرانەی پەرلەمانی ئورووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشیی ئیسلامیی بە پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و وتیشی: سپای پاسداران ڕۆڵێکی بنیاتنەری لە شەڕی دژ بە تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا بینیوەو لەگەڵ لەناوچوونی داعش، پایتەختەکانی ئەوروپاش  هێرشەکانی ئەم گروپە تیرۆریستییەیان لەکۆڵ بووەتەوە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» بە ئاماژەدان بە پێویستیی پەرە پێ درانی ڕاوێژی نێوان ئێران و سویید ڕاشیگەیاند: نابێت ڕێگە بدرێت پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو وڵات لە لایەن هەندێک کەسی خاوەن بەرژەوەندیی تاکەکەسی و تیرۆریستییەوە بکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی سویید جەختی لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی لە سەردەمی سەرۆکایەتی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا کردەوە لە ئاراستەی پەرە پێ دانی وتووێژی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئێران.

«تۆبیاس بیلسترۆم» لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی سپای پاسداران وتی: ئەم بڕیارنامەیە ئەرکھێن نییە.

وەزیری دەرەوەی سویید هەروەھا ئاماژه ی به گرنگیی ڕاوێژی کۆنسولیی نێوان هەردووک وڵاتیش کرد و هیوای خواست که هاوکارییەکان لەم بوارە دا بەردەوام بێت.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە پرسەکانی دیکەش لەوانە پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کرا.

سەرپەیڤ