کانونی دوھەم 22, 2023 18:09 Asia/Tehran
  • ئێران بە توندی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی لە سویید ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە توندی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی لە سویید ئیدانە کردو وتی: حکومەتی سویید دەبێ ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارە دژە ئیسلامیانە و نەهێڵێت تاوانباران بێ سزا بمێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی یەکشەممە، وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەوروپا، کە ئەمجارەیان لە سوید ڕوویدا،  وتی: بەداخەوە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی، وەک ھەموو جارێک بە بیانووی درۆینەی داکۆکی لە ئازادیی ڕادەربڕین، ڕێگە بە کەسانی توندڕەو و دەمارگرژ دەدەن ڕق و کینە لە دژی پیرۆزایەتی و بەها ئیسلامییەکان بڵاوبکەنەوەو سەرباری دروشمە ڕازاوەکانی مافی مرۆڤیان، دژایەتیی ئیسلام و ئیسلام ترسێن کردن لە نێو کۆمەڵگاکەیانیاندا پەرە پێ دەدەن.

«کەنعانی چافی»، سوکایەتی کردنی دووبارە بە کتێبی پیرۆزی یەک ملیارونیو موسڵمانی بە نموونەیەکی ڕوونی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و پەرەپێدانی توندوتیژی لە دژی هەموو موسڵمانان لێکدایەوەو وتی: ئەم جۆرە کارانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئازادیی ڕادەربڕینەوە نییە.

ژمارەیەک گروپی توندڕەو لە کردەوەیەکی توندوتیژانەدا لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم ئاگریان لە قورئانی پیرۆز بەردا کە، ئەمەش کاردانەوەی توندی موسڵمانانی جیھانی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ