ڕەئیسی: ئێران هاوشێوەی سەردەمی بەرخۆدان لە سەردەمی ئاوەدانکردنەوەش دا لەگەڵ گەلی سوریادایە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشقی بە پەیوەندییەکی ستراتیجی وەسف کردو وتیشی: ھەروەکو سەردەمی خۆڕاگری ئێران لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەش دا وێڕای ھێزمەندکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی، لە تەنیشتی گەلی سووریا دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە لە میانەی دیدار لەگەڵ لیوا«عەلی مەحمود عەباس» وەزیری بەرگریی سووریا لە تاران ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا لەسەر بنەمای بیروباوەڕی هاوبەش و ورەی وەستان و بەرخۆدانی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە ڕۆنراوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پارێزگاریی هێزە چەکدارەکانی سووریا لە گەل و حکوومەتی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر ئاژاوەکانی بۆ داهاتووی گەل و وڵاتی سووریا بە جێی ھیوا زانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستی ڕاستەقینەی گەلی سوریایە.
لەم دیدارەدا لیوا «عەلی مەحمود عەباس» وەزیری بەرگریی سوریاش، وێڕای ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە ، سوریا بە پاڵپشتیی برایان و دۆستانی ڕاستەقینەی لە دژی تیرۆر سەرکەوتنی بەدەستهێناو لە ئێستاش دا ھێزمەندتر لە جاران وەک ئاڵقەیەکی تەوەرەی خۆڕاگری ڕۆڵ دەگێڕێت،وتیشی: دیارە تەوەرەی خۆڕاگری ڕۆڵێکی گرنگ لە داڕشتنی جیهانی نوێدا دەگێڕێت.
وەزیری بەرگریی سوریا وتیشی: دوژمنان هەمیشە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن کە زەبر لە پەیوەندیی قوڵ و برایانەی سوریا و ئێران بوەشێنن، بەڵام دیارە پەیوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتە ڕەگ داکوتاوتر و پتەوتر لەوەیە کە هەر کەسێک بتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت و ئەو پەیوەندییانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش فراوانتر و قووڵترن لە جاران دەبن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتژیی لەگەڵ سووریا هەیە و پشتیوانیی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە لە کاتی قەیرانی سووریاو یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستە جۆربەجۆرەکاندا بەڵگەی ئەم ڕاستیەیە.