کانونی دوھەم 25, 2023 16:18 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ئیدانەکردنی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز

نوێنەرانی ئ مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سوکایەتی بە ھەرێمی پیرۆزی قورئانیان شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی گشتیی مەجلیس ڕایانگەیاند: کاربەدەستانی ڕۆژئاوا بە بیانووی درۆینەی پشتیوانیی لە ئازادیی ڕادەربڕین بە دەستی کەسانی توندڕەوو توندئاژۆ لە ئاراستەی بڵاو کردنەوی ڕق و کینە بەرامبەر بە پیرۆزایەتییەکان ئاوەڵا دەکەن و دوژمنایەتی کردنی ئیسلام و ئیسلام ترسێن کردن لە کۆمەڵگاکانیاندا دەچەسپێنن.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: قورئانی پیرۆز بنەمای باوەڕی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمانی جیهانە، چۆن و لەسەر بنەمای کام پێگەی یاسایی وڵاتێک ڕێگە بەخۆی دەدات لەم ڕێگایەوە سوکایەتی بە بیروباوەڕ و پیرۆزییەکانی موسڵمانانی جیهان بکات؟

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی توندی سووکایەتی بە ھەرێمی قورئانی پیرۆز کە بە مۆڵەت دانی فەرمیی سویید ئەنجام دراوە، داوایان لە ڕێکخراوی هاوکاری کرد کە لە بەرامبەر ئەو سووکایەتییە ڕێکخراوانە بەرامبەر بە شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان ھەنگاو ھەڵبگرێت.

 

سەرپەیڤ