کانونی دوھەم 28, 2023 22:52 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە گوڕی ٥.٩ پلە

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە نزیک خوی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم بوومەلەرزەیە لە زۆر ناوچەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت شاری ورمێ هەستی پێکراوە.

«مەحبوبی»، بەرپرسی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە کاتژمێر 21:44 لە دەوروبەری خوی، بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی 7 کیلۆمەتر لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕووی دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوابەدوای ئەم ڕووداوە، 4 تیمی هەڵسەنگاندنی سەربە کۆمەڵەی مانگی سوور ڕەوانەی شوێنەکە کران بۆ هەڵسەنگاندنی زیانە شیمانەییەکانی ڕووداوەکە، هەروەها سەرجەم بنکەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئەم پارێزگایەش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

«مەحبوبی» ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر بڕی ئەگەری زیانەکانی ئەم ڕووداوە لەبەردەستدا نییە.

هەندێک سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە: ڕادەی بڕی وێرانبوونی هەندێک ماڵ و باڵاخانەی شاری خوی ھێندێک زۆرە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە پێنج وڵاتی عێراق، ئێران، تورکیا، و ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان ھەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ