کانونی دوھەم 31, 2023 06:10 Asia/Tehran
  • ئێران دەبێتە ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەشەنی ئیسلامی

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ژنان و بنەماڵە ڕایگەیاند: ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ڕێکخراوەی ژنانی گەشەی ئیسلامییەوە پەیوەست دەبێت.

«خەدیجە کەریمی» بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ژنان و خێزان ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا وتی: پێکھاتەکەیان لە ئاراستەی  بنیاتنانی توانای ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە بواری ژنان و خێزاندا، بە مەبەستی پەرەپێدانی کارلێک و چەمکسازی و هەروەها پەرەپێدانی لێکنزیکبوونەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ھەستاوە بە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ پەیوەستبوون بە ڕێکخراوی ژنانی گەشەی ئیسلامییەوە.

«کەریمی» هەروەها سەبارەت بە ڕێکخراوی ژنانی گەشەی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەم ڕێکخراوەیە بە مەبەستی «گەشەپێدان و پێشخستنی ڕۆڵی ژنان لە وڵاتانی ئەندام بە پێی بنەما و بەها ئیسلامییەکان» وەک ڕێکخراوێکی تایبەتمەندو پسپۆڕ بە ناوی لقێکی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دامەزراو بارەگاکەشی لە قاهیرەی میسر دایە.

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ژنان و خێزان وتیشی: ڕێکخراوی ژنانی گەشەی ئیسلامی لەسەر بنەمای پەیڕەونێوخۆییەکەی ٢ ساڵ لەمەوبەر بە ئەندامێتیی ١٥ دەوڵەتی ئیسلامی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

«کەریمی» سەبارەت بە قازانج و بەرژەوەندیی ئەندامێتیی ئێران لە ڕێکخراوی ژنانی گەشەی ئیسلامی وتی: ئەم ئەندامێتییە دەتوانێت ببێتە هۆی هاوکاری و گواستنەوەی ئەزموونەکان لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بە مەبەستی زیادکردنی بەشداریی ژنانی موسڵمان لە بوارەکانی بڕیاردان، بەڕێوەبردن، جێبەجێکردن و یاسادانان ، ھەروەھا بەهێزکردن و زیادکردنی گەشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی ژنان لەڕێگای بەرپاکردنی خول و بەرنامەی ڕاهێنان بە مەبەستی باشترکردنی لێهاتوویی و بەرزکردنەوەی ئاستی شیاوەتیی ژنان.

سەرپەیڤ