شوبات 03, 2023 16:33 Asia/Tehran
  • جەختی ئەوروپا لەسەر بوژانەوەی تۆکمەو تەواو و خێرای بەرجام

باڵوێزی ئێران لە نەمسا وتی: ئەوروپا لەگەڵ ھەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام هاوڕا نییە و بە پێچەوانەی ئەمریکا پێداگری لەسەر بوژانەوەی تەواو و خێرا ئەم ڕێککەوتنە دەکەن.

دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان دوای چەندین مانگ وتووێژی چڕوپڕ لە ڤیەننا، گەیشتووەتە قۆناغێک کە ئەگەر ئەمریکا وەک لایەنێکی پێشێلکاری بەرجام، داواکارییە گونجاوەکانی ئێران و مەرجەکانی پێکهاتنی ڕێککەوتنێکی سەقامگیر و متمانەپێکراو قبوڵ بکات، ئەوا ڕێککەوتنی کۆتایی مسۆگەر دەبێت.

ئەزمونی چەندین مانگ دانوستان لە ڤیەننا سەلماندی کە کۆشکی سپی بە هۆی کێشە ناوخۆییەکان و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەسەڵاتی بڕیاردانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نییە و لەم ڕوانگەیەوە پەنای بۆ تاکتیکی تاوانبارکردن و دانانی وادەی ساختە لە دژی ئێران بردووە.

زۆربەی وڵاتانی بەشداری دانوستانەکان ، خوازیاری بە ئەنجام گەییشتنی ھەرچی خێراتری دانوستانەکانن ، کەچی گەییشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری تەنیا لەبەر بڕیارە سیاسییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەندێک بابەتی گرنگ و سەرەکی پەکی کەوتووە.

لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «عەباس باقڕپوور» باڵوێزی ئێران لە نەمسا ڕۆژی هەینی لە توییتێکدا نووسی: ئەوروپا لەگەڵ ڕوانگەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام نییەو بە پێچەوانەی ئەمریکا پێداگری لەسەر بووژانەوەی تۆکمەو تەواوو خێرای ڕێککەوتنەکە دەکات.

«باقڕپوور» وتووشیەتی: لەو دیدارو گفتوگۆ جۆراوجۆرانەی لەم دواییانەدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی ئەوروپی ئەنجامم دا، لەوەش تێگەییشتم کە بە پێچەوانەی ئەمریکا، ئەوروپییەکان درێژبوونەوەی شەڕ لە ئۆکرانیا بە هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانی خۆیان نازانن.

باڵوێزی ئێران لە نەمسا ڕاشیگەیاندووە: ئەوروپییەکان بە هۆی سەرەڕۆییەکانی کابینەی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل پێشبینیی بارگرژیی زیاتر دەکەن و لەم بارەیەوە نیگەرانن.

سەرپەیڤ