شوبات 04, 2023 11:23 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ڤەنزوئێلا

دوابەدوای کۆبوونەوە دیپلۆماسییە چڕوپڕەکانی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڤەنزوئێلا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ «خۆرخی ڕۆدریگێز» سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتەدا دیدارو وتووێژی کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا مێژوویەکی زیاتر لە سەد ساڵی هەیە؛ بەڵام لە دەیەی ١٩٦٠ دا بە هاوکاری لە بواری نەوتدا ئەم پەیوەندییانە گەشەی کرد و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ش، ڤەنزوئێلا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوو کە حکومەتی نوێی ئێرانی بە فەرمی ناسی.

لە ئێستادا هەردووک وڵاتەکە لە ژێر سزاو بایکۆتی تاکلایەنەی ئەمریکادان و لەسەر پرسەکانی وەک بەرگریکردن لە فرەلایەنی، پێویستیی بەرپەرچدانەوەی ڕێوشوێنی نایاسایی و تاکلایەنەی ئەمریکا، مافی ڕەواو نەگۆڕی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی و دانپێدانان بە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین ڕوانگەیەکی هاوبەشیان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی گەییشتە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوئێلا و لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و جێگری وەزیری دەرەوەی ڤەنزوئێلا پێشوازیی لێکرا.

ڕۆژی هەینی «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها لەگەڵ «ئیڤان خیل» وەزیری دەرەوەی ڤەنزوئێلا و «تاریق عیسامی» وەزیری نەوتی ئەم وڵاتەش دیدارو گفتوگۆی کرد.

سەرپەیڤ