شوبات 09, 2023 21:10 Asia/Tehran
  • رەئیسی : کێشەی وڵاتان سەرچاوەگرتوو لە هەڵوێستی زاڵخوازانەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەشێکی گرینگ لە کێشەی وڵاتانی بە سەڕچاوەگرتوو لە هەڵوێستی زاڵخوازانەو یەکلایەنکاری زانی.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆڕی کۆمەڵێک لە باڵوێزو ئەندامانی نوێنەرایەتیە دەرەکیەکان لە تاران وتی: بەڕێوەبردنی هەڵوێستەکان لێکەوتەی هەڵوێستی زاڵخوازانەو یەکلایەنکارانەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکەو ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی متمانەی جیهانی و هەڵگیرسانی بڵێسەی شەڕو خوێنڕشتن، دەیان ساڵ دەسوەردانی دەرەکی و کودەتاو بەسترانەوەو سووکایەتی هەمەلایەنەی گەلێکی پێشکەوتوو کە بەهۆی ڕاپەڕینێکی مێژوویی بەدژی ڕژیمی ملهوڕی پەهلەوی پێکهاتووە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی لەمیانەی بشێویەکانی ئەمدواییانەی ئێران و بەهۆی زانیارییەکی بەتەواوی ناڕاست سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و ڕووداوەکانی نێو وڵات هەوڵیان دا بۆ زڕاندنی سیمای کۆماری ئیسلامی ، بەڵام بێگومان ئەو هەوڵانە بەشێوەیەکی سەرشۆڕانە تووشی تێکشکان دێن کە بەدیمان کردو دواتریش هەر دەبیندرێ.

بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی تووشی خەیاڵ و لێکدانەوەی چەواشەکارانە ھاتوون بەرامبەر بە ئێران،وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچەند مانگ لەمەپێش ئامادەیی خۆی بۆ یەکلایی کردنەوەی وتووێژە ناڤۆکیەکان ڕاگەیاندو نیازپاکیی خۆی بەدیار خست.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، وڵاتانی ناوچەکە لە ھەنگاوێکی ھاوتەریب دا دەبێ سەرچاوەی دارایی و بیرۆکەی تاقمە تیرۆریستەکان بکەنە ئامانج، وتیشی: سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەبێ لە چوارچێوەی  هاوکارییەکی نزیک دا، سێرە بۆ داکۆکیکارانی ھزری و دارایی ئەم تاقمانە لە ناوچەکەدا بگرن و بیانکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ