ئادار 18, 2023 22:55 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران سەردانی عێراق دەکات

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەچێتە بەغدای پایتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران، عێراق وەک دووهەمین هاوبەشی بازرگانیی ئێران، وێستگەی دواتری دەریاوان «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێرانە لە پاش سەردانەکەی بۆ چین و ئیمارات.

پاراستن و پێشخستنی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ عێراق پێویستی بە چارەسەرکردنی هەندێک لەمپەرو بەرتەسکیی ئەمنیی سەپێندراوی سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ھەروەھا خێراترکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی  ڕێککەوتنە ئابوورییەکان و نەرمکردنی هاریکاریی بانکیە.

سەرپەیڤ