ئادار 22, 2023 18:39 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی به ناردنی پەیامگەلێکی جیاجیا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی له سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی کرد.

بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بە ناردنی پەیامگەلێکی جیاجیا بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی، لەوانە عێراق، تورکیا، عەرەبستان، پاکستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، سوریا، عومان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کوێت، قەتەر، کازاخستان و قرقیزستان و هتد...هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێ پیرۆز لێکردن.

سبەی (پێنجشەممە) یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی دا.

سەرپەیڤ