ئادار 29, 2023 15:04 Asia/Tehran
  • بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کرد

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە ڕایگەیاند، لە مانگی دووھەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران ٢٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەییشتووەتە دوو ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا سەبارەت بە بازاڕی نەوتی جیهان، کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێکی لە مانگی دووھەمی ئەمساڵی زایینی دا بە ٢٩ ملوێن و ١٧٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند.

کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ١٣ وڵاتی ئەندامی ئۆپێک لە مانگی فڤریەی ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەراورد لەگەڵە مانگی پێشوو حەفتاهەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی فڤریەی ئەمساڵدا ٨ وڵاتی ئەندامی ئۆپێک بە ئێرانیشەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی بەرهەمهێنان بوونەتەوە.

بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی فڤریەی  ئەمساڵدا گەییشتە دوو ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو 20 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.

ئێران لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.

سەرپەیڤ