ئادار 31, 2023 16:14 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ڕاوێژکارێکی سەربازیی ئێران لە ھێرشەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا

پاسدار «میلاد حەیدەری» لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە هێرشی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گردوپەڕی دیمەشقی پایتەختی سوریا شەهید بوو.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی بێدەنگی و بێهەڵوێستیی کۆڕوکۆمەڵە کاریگەرەکانی جیهان لە کاردانەوە بە دووبارەبوونەوەی تاوانکاری و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی و بەردەوامیی پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتێکی سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانیشە، جەختی لەوە کردەوە کە: بێ گومان ڕژێمی ساختە و تاوانکاری زایۆنی تۆڵەی ئەم تاوانە لێ دەکرێتەوە.

فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی چەند ئامانجێکیان لە دیمەشق بۆردومان کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی سوریا، ناوچەی «ئەلدیماس» لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرە سنووربەزێنەکانی ڕژێمی زایۆنی دراوەتە بەر هێرش و پەلامار.

بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا توانی بووی ڕێگری لە چەند موشەکێکی ھاوێژراو بکات و ھەر بە ئاسمانەوە بییانتەقێنێتەوە.

سەرپەیڤ