نیگەرانی دەربڕینی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» سەبارەت بە دۆخی ئێستای فەلەستین
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس، بە ناردنی پەیامگەلی جیا بۆ «ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، «حسێن ئیبراهیم تەها» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، نیگەرانیی قوڵی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئێستای فەلەستین لە ئەنجامی کردەوەکانی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەم پەیامانەدا کردەوەی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستین لەوانە تیرۆر، کوشتن، گرتنی خەڵک و لەناوبردنی موڵک و ماڵیانی بە پێچەوانەی بنەما و پێوەرەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ لێکدایەوە.
جەختی لەوەش کردەوە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوەی توندوتیژ، دڕندایەتیی ڕژێمی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین و زەوتکردنی مافە سروشتییەکانیان شەرمەزار دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەم نامانەدا، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کەڵکاژۆیی ڕژێمی زایۆنی لە سەرقاڵبوونی بیروڕای گشتی جیهان بە شەڕی ئۆکرانیاو ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی و بێهەڵوێستیی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و هەروەها وڵاتانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ سەبارەت بە چڕبوونەوەی کردەوەی نامرۆڤانەی ڕژێمی زایونی لەدژی گەلی فەلەستین، جەختی لە پێویستیی هەنگاوی خێراو کاریگەر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتە ئیسلامییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین کردەوە.
بەڕێزی هەروەها جەختی لە ڕاگیرانی تاوانکاریی ڕۆژانەی زایۆنییەکان و هەروەها پێداچوونەوەی بەپەلە بە دۆخی ئێستای فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەکانی دیکە کردەوە.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەدرێژەدا دامەزراندنی ئاشتییەکی سەقامگیرو دادپەروەرانەی لە ناوچەکەدا تەنیا لەڕێگای نەمانی یەکجاریی داگیرکاریی فەلەستین وگەڕانەوەی هەموو پەنابەرە فەلەستینییەکان بۆ زێدی خۆیان و دیاریکردنی سیستەمی داهاتووی فەلەستین لەڕێگەی بەرپرکردنی گشتپرسییەکی ئازاد بە بەشداریی هەموو دانیشتوانی ڕەسەنی سەرزەوینی فەلەستین بە مسۆگەر زانی.
بەڕێزی لە کۆتاییدا جەختی لە ئامادەیی تۆکمەوتەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و موسڵمان لە پێناو بەهێزکردنی پشتیوانیی خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین لە بەرامبەر دڕندەکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی کردەوە.