نیسان 13, 2023 10:45 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قودسی پیرۆز

چوارەمین «کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قودسی پیرۆز» لەسەر بابەتی «جیهانی دوای زایۆنیزم» بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری حەجج و زیارەت بەڕێوەچوو.

چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قودسی پیرۆز؛ بە بابەتی «جیهانی دوای زایۆنیزم» بە پەیامی «محەمەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ھۆڵی «وەحدەتی بعسە»ی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بە وتاری کەسایەتییە دیارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی جیهانی ئیسلام بە شێوەی ئۆنلاین و ئامادەمەند بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سەیید عەبدولفەتاح نەواب» نوێنەری وەلیی فەقیھ  بۆ کاروباری حەجج و زیارەت لە چوارەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆز کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی لە دژوارترین دۆخی خۆیدایە.

بە قسەی نوێنەری وەلی فەقیھ بۆ کاروباری حەجج و زیارەت: خەڵکی جیهانی ئیسلام و فەلەستین ئەوانەن کە میراتبەرانی زەوی لەوانە سەرزەوینی فەلەستینن.

نوێنەری وەلی فەقیھ بۆ کاروباری حەجج و زیارەت لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە دەشێ و ناشێکانی دوای کۆتایی ھاتنی زایونیزم و وتیشی: فەلەستینییەکان میراتبەری خوێنی شەهیدی زۆرن.

سەرپەیڤ