نیسان 17, 2023 07:23 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئێران لە بێدەنگیی بانگەشەکارانی درۆینەی مافی مرۆڤ لە ھەمبەر پێشێلکرانی مافی فەلەستینیەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەخنەی لە بێدەنگیی بانگەشەکارانی درۆینەی مافی مرۆڤ سەبارەت بە پێشێلکردنی بەربڵاو و پلان بۆ داڕێژراوی مافی فەلەستینییەکان گرت لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە.

زیاتر لە حەفتا ساڵە مافەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا پێشێل دەکرێت. لەم ماوەیەدا ئەم ڕژیمە دڕندانەترین تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە لە توییتێکدا بە بۆنەی «ڕۆژی دیلەکانی فەلەستین» نووسی: بێدەنگیی سەرسامکەری بانگەشەکەرانی درۆینەی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ھەمبەر پێشێلکرانی بەربڵاو و گەڵاڵەبۆکراوی مافی فەلەستینیەکان لەلایەن ڕژێمی نامرۆڤانەی زایۆنیستییەوە ھەروا بەردەوامە.

«کەنعانی» وتیشی: ئایا ئەم بانگەشەکارە درۆینانە ئاگایان لە چارەنووسی نزیکەی ٥ هەزار دیلی فەلەستینی لەوانە ٣١ ژن و ١٦٠ منداڵ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی ھەیە؟

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە که مێژوو و ویژدانی مرۆڤ حوکم دەدات.

١٧ی ئاپریل بە ناوی ڕۆژی دیلەکانی فەلەستینەوە ناودێری کراوە؛ ئەو ڕۆژەی کە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین لە ساڵی ١٩٧٤ وەک ڕۆژێکی نیشتمانی بۆ یەکخستنی هەوڵ و چالاکییەکان لە ئاراستەی بەرگریکردن لە دیلەکانی فەلەستین و ڕزگار کردنیان دەستنیشانی کرد.

سەرپەیڤ