نیسان 20, 2023 15:16 Asia/Tehran
  • پەیوەست کرانی پتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتژیک بە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

ڕێوڕەسمی پەیوەست کرانی پتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتیژی بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەندین ناوچەی وڵات بەڕێوە چوو.

لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا کە لە چەند ناوچەیەکی ئێران، بە ئامادەبوونی ئەمیری سەرلەشکر «عەبدوڕەحیم موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمیر سەرتیپ «محەممەد ڕەزا قەرایی ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی لەشکری و حکومەتی ئاھەنگی ڕادەستکردنی زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەڕار، ئەبابیلی ٤و٥ ، ئاراش وھتد... کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانەوە بە هاوکاریی ئەرتەش کاری دیزاین و بەرهەمھێنانیان بۆ کراوە، بەڕێوە برا.

«محەممەد ڕەزا قەرایی ئاشتیانی» وەزیری بەرگریی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگری بەرپرسیارە لە پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکان چ لە بواری کەرەستەو چەک و چ لە بواری خزمەتگوزاری. وتیشی: ڕەوتی گەشەو پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووە.

ئەمیری سەرلەشکر «عەبدوڕەحیم موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە شەڕەکان دا دەگێڕن و فرەچەشنییان هێزی بڕیاردانی فەرماندە لە بەرەکانی شەڕدا زیاتر دەکات، وتیشی: هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی ئێران، چ لە ڕووی چەندایەتی و چ لە ڕووی کوالیتییەوە، لە ئێستادا خەریکی زیاد بوونە.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕێزگرتن لە ھەنگاوەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش و وتی: ڕۆژێک لە ڕۆژان هێزی دەریایی ئێران لە کەنداوی فارس دا شانازییەکی  گەورەی خوڵقاند، بەڵام ئەمڕۆ لەو ھێڵەش ترازاوەو ئەوەی پێویستی پێی بێت بە هاوکاریی وەزارەتی بەرگری، دروستی دەکات.

لە درێژەدا ڕێ و ڕەسمەکەدا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش وتی: هێمای دەسەڵاتی کۆماریی ئیسلامیی ئێران ئەو ئەرتەشە پاڵەوانەیە کە لە هەموو کاتێک و لە ھەر شوێنێکدا بەرژەوەندیی گەلی مەزنی ئێران دەپارێزێت و شوێنەکان.

سەرپەیڤ