نیسان 26, 2023 20:04 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ عوممان خێرا بووەتەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ جەختی لەوەش کردەوە: ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ عوممان خێرا بووەتەوە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی (چوارشەممە) سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ عوممان وتی: پێشکەوتنی گەورەمان لە بواری وزەدا بەدەستهێناوە و هاوکارییەکانمان لە گەشەکردندایەو بە لای باشی دا دەڕوات.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وتیشی: هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە هەردوولا چالاک بوون و باڵوێزو دیپلۆماتکاران لە تاران و مەسقەت ڕێوشوێنی کاریگەریان لە هەردوولا گرتووەتە بەر.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: یەکێک لەو پرسانەی لەم سەفەرەدا لەسەری کۆکین ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی ژیۆپۆلۆتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە ڕووی ترانزێت و ڕێککەوتنی ترانزێتیی «عیشق ئاباد»ەوە کە لە عوممانەوە دەست پێدەکات و لە ئێرانەوە ھەتا ئاسیای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە ، ھەرچی خێراتر جێبەجێی بکەین.

وەزیری دەرەوە، لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکانیدا، ئەمڕۆ لە شاری مەسقەتەوە بەرەو بەیروت بەڕێکەوت.

سەرپەیڤ