ته‌مووز 02, 2023 13:04 Asia/Tehran
  • زانایانی ئەهلی سوننەی کوردستان سووکایەتی بە قورئانیان ئیدانە کرد

پێش نوێژی هەینی و زانایانی بەناوبانگی ئەهلی سوننەی کوردستان لە لێدوانێکدا سووکایەتی بە قورئان لە سویدیان ئیدانە کرد و سووتاندنی قورئانیان نیشانەی پیلانی ئیسلام فۆبیا وەسف کرد

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکان لەو پێوەندییەدا وتی: سووتاندنی قورئان مەترسیدارە و نیشانەی ترساندن ل ئیسلامە و ناتوانێت لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین پێناسە بکرێ.

پێش نوێژی هەینی شاری سنەش لەو بارەوە بە ئاماژە بە سووکایەتی بە قورئان لە سوید وتی: سووتاندنی قورئان کردەوەیەکی قێزەوەن و نەشیاو و نامرۆڤانەیە و ئێمە ئەو کردەوەیە ئیدانە دەکەین.

عەبدولڕەحمان خودایی مامۆستای ئایینی ڕایگەیاند:دوژمن لە هەر کوێ شکۆ و هەیبەتی ئیسلام دەبینێت، تێدەکۆشێت بیڕووخێنێت. بەدڵنیاییەوە سووکایەتی بە قورئان قبووڵ نەکراوەیە.

مامۆستا مستەفا شیرزادی پێش نوێژی هەینی مەریوانیش وتی: ئەمە یەکەم جار نییە کە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکرێت و ئەوە نیشانەی هێزی ئیسلام و پەرەسەندنی فەرهەنگی ئیسلامی لە ئەورووپایە.

هەروەها وتیشی: سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام نیشانەی ئازادی ڕادەربڕین نییە

 

سەرپەیڤ