تشرینی یه‌که‌م 26, 2023 22:10 Asia/Tehran

باڵوێزی سعوودیا لە تاران لەمیانەی یەکەم چاوپێکەوتنی فەرمی خۆی لەدوای دانی مۆڵەتنامەی سەردانی ژووری بازرگانی ئێرانی کردبوو ڕایگەیاند کە لیژنەی باڵای بازرگانی ئێران و سعودیا پێک دێ.

حسین سەلاح وەرزی بەرپرسی ژووری بازرگانی پیشەسازی و کانگەو کشتوکاڵی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بالوێزی سعودیا لە تاران پێداگری کرد لەسەر پیویستی زۆری چالاکی کەرتی تایبەتی ئێران لەپێناو پەرەی پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و سعودیاو وتیشی: پەرەی هاریکاری نێوان دوو وڵات بەبێ پێناسەی میکانیزمێک بۆ کەڵکوەرگرتن لە ئەرزە نیشتمانیەکانی دوو وڵات لە دانوستانی دارایی جێ بەجێ ناکرێ.

عبداللە بن سەعود عینزی"ی باڵوێزی نوێی سعوودیا لە تاران"یش وێڕای هێنانە بەرباسی زەرورەتەکانی کەرتی تایبەت لەپێناو پەرەی دانوستانی بازرگانی و ئابووری دوو وڵات ڕایگەیاند کە بەرپرسانی حکومی سعودیا پێداگرن لەسەر ڕۆڵی بنەڕەتی چالاکانی کەرتی تایبەت بەئاراستەی باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هەوڵێک لەئارادایە بۆ پێکهێنانی لیژنەی باڵای بازرگانی ئێران و سعودیاو وتی: ئەو لیژنە خاوەنی کومیتەیەکی بەڕێوەبەری دەبێ کە سەرجەم پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان نێوان دوو وڵات بەتایبەت پڕۆژە هاوبەشەکان لەژێر چاودێری ئەو لیژنەدا دەبێ.

سەرپەیڤ