ئادار 27, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشاندەری تەریک کەوتنەوەی کەم وێنەی رژیمی زایۆنییەو ئەمریکاش ئیرادەو توانای ئەوەی نیە کە، ویست و داخوازیی خۆی بەسەر کۆمەڵگای جیهانیدا بسەپێنێ.

"ئیسماعیل هەنیە" لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە ریزی پێشەوەی داکۆکی لە ئارمانج و گەلی فەلەستین ڕاوەستاوە. ئێمە خەریکی تێپەڕین بەسەر قۆناخێکی مێژووییداین لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی رژیمی زایۆنی کە خاڵی وەرچەرخانی باهۆزی ئەقسایە.

ناوبراو هەروەها وتی: خەڵکی فەلەستین بەشێوەی گشتی خۆڕاگرییەکی ئەفسانەییان پێشاندا و ئەو خۆڕاگرییە، پێشاندەری سەربەرزیی خەڵکەکەمانە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییەکان و ژینۆساید.

هەنییە وتیشی: سەرباری هەموو خەرج وبەرجە قورسەکانی رژیمی زایۆنیستی لە هێنانەدی ئامانجە سەربازییەکانی، شکستی هێناوەو ئەمڕۆ پاڵپشتیی سیاسی و نێونەتەوەیی خەریکە لەدەست دەدا، دوێنێ بڕیارنامەیەک دەرکرا هەڵبەت بەدرەنگەوە ئەنجامی گرت و هەندێ تەگەرەنانەوە بەرەوڕووی بۆوە.

هەنیە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: رۆژی جیهانیی قودسمان لەبەردەم دایەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە نەبەردی باهۆزی ئەقسا بەردەوامەو هیوادارین، ئۆممەتی ئیسلام لە رۆژی جیهانیی قودسدا، ئامادەبوونێکی بەرفراوان و بوێرانەی هەبێ.

سەرپەیڤ