نیسان 01, 2024 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندەکاریە جەنگیە سامناکەکان لە کەرتی غەزە بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە هەروا بەردەوامن.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسی: بۆردومانی هۆبەو تاوڵ و چیغی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە نێو نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیربەلەح کە بوە شەهیدو برینداربوونی ژومارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستین نوێترین دڕندەکاری ڕژیمی منداڵکوژی زایۆنیستە کە سەرجەم یاساو ڕێ و شوێنە نێودەوڵەتیەکانی مەخسەرە کردوە.

کەنعانی وتی بەرگرتنی خێرا لە بەردەوامی ئەو دڕندەکاریانە و پێوشوێن گرتنی مافیاسایی و دادڤانی دڕندەکارە زایۆنیستەکان بەرپرسایەتی مسۆگەری کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوە نێونەتەوەیەکان و داخوازی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهانە.

ناوبڕاو بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە دڕندەکاری سامناکی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی گەمارۆدراوی کەرتی غەزە پەڵەیەکی شورەیی هەتاهەتاییە بە نێوچاوانی لایەنگرە دووڕوەکانی ئەو ڕژیمەوە.

سەرپەیڤ