ڕاگەیاندراوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەڵمەت و هێرشەکەی بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی
لە وڵامی دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستی بەئاراستەی پەلاماردانی بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمشق، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە بەدەیان مووشەک و خۆفڕ بەرەو ئامانج گەلێکی نێو خاکی داگیرکراو هاوێژراون.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند لە وڵامی دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستی بەئاراستەی پەلاماردانی بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمشق و شەهیدکردنی کۆمەلێک لە فەرماندەرو ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسداران چەند ئامانجێکی دیاریکراوی لەنێو خاکی داگیرکراو بەهۆی هاویشتنی بەدەیان مووشەک و خۆفڕ وەبەر هێرش داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەیوەندیە گشتیەکانی سپا، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوەکەی دا هەموولایەکی ئاگادار کردۆتەوە کە شێرەپیاوانی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسداران وڵامی دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستیان بەئاراستەی پەلاماردانی بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمشق و شەهیدکردنی کۆمەلێک لە فەرماندەرو ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریایان داوتەوەو چەند ئامانجێکی دیاریکراویان لەنێو خاکی داگیرکراو، بەهۆی دەیان مووشەک و خۆفڕ وەبەر هێرش داوە.
دەقی ئەو ڕاگەیاندراوەکەی سپای پاسداران بەمجۆرەیە: بەناوی خوداوەندی هێژاو دلۆڤان، "إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِینَ مُنْتَقِمُونَ" گەلی شەهیدپەروەری ئێرانی ئیسلامی، بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە وڵامی دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستی بەئاراستەی پەلاماردانی بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمشق و شەهیدکردنی کۆمەلێک لە فەرماندەرو ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا، لە یەکەم کاتژومێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم"ی بیست و شەشی مانگی خاکەلێوەدا، شێرەپیاوانی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاوڕێ لەگەڵ بنیاتەکانی دیکەی ئەو دامەزراوە شۆڕشگێڕو جەماوەریە، وەک بەشێک لە بەرنامەی سزادانی ئەو ڕژیمە ساختەو ناڕەواو دڕندەکارە لە هەڵمەتی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە"و بە ڕەمزی پیرۆزی یاڕەسولوڵڵا، چەند ئامانجێکی نێو خاکی داگیرکراویان سەرکەوتوانە بەهۆی دەیان مووشەک و خۆفڕ وەبەر هێرش داوە.
وردەکاریەکانی ئەو هەڵمەتە کە بە پەسەندی لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و لەژێر چاودێری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە پاڵپشتی و هاوڕێیەتی شێرەپیاوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی و هاوڕێیەتی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بەڕێوە چوو بەمزوانە بە خەڵکی قارەمانی ئێران و سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی جیهان ڕادەگەیەندرێ، وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِیزِ الْحَکِیمِ.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی