نیسان 14, 2024 02:10 Asia/Tehran
  • ئێران بە درۆن و موشەک هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڕژیمی زایۆنیستی

ئێران لە وڵام دانەوەی هێرشی تیرۆریستی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمشق، لەنێو خاکی داگیرکراو هێرشی کردە سەر ڕژێمی زایۆنیستی.

چەند کاتژومێر بەر لەئێستا، ئێران بە دەیان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ڕژیمی زایۆنیستی.میدیای زایۆنیستەکان، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هێرشانە ڕایانگەیاندووە کە لە چەند بەرەی ترەوە درۆن بەرەو خاکی داگیرکراوەکان هاوێژراوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم ڕاگەیاندراوی خۆی دا دەڵێ: لە کاردانەوە بە دڕندەکاری ڕژێمی زایۆنیستی، هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران بە تەقاندنی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەندێک ئامانجی لە نێو خاکە داگیرکراوەکان کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ