ئێران بە درۆن و موشەک هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڕژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426494-ئێران_بە_درۆن_و_موشەک_هێرشێکی_بەرفراوانی_کردە_سەر_ڕژیمی_زایۆنیستی
ئێران لە وڵام دانەوەی هێرشی تیرۆریستی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمشق، لەنێو خاکی داگیرکراو هێرشی کردە سەر ڕژێمی زایۆنیستی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 13, 2024 22:40 Asia/Tehran
  • ئێران بە درۆن و موشەک هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڕژیمی زایۆنیستی

ئێران لە وڵام دانەوەی هێرشی تیرۆریستی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمشق، لەنێو خاکی داگیرکراو هێرشی کردە سەر ڕژێمی زایۆنیستی.

چەند کاتژومێر بەر لەئێستا، ئێران بە دەیان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ڕژیمی زایۆنیستی.میدیای زایۆنیستەکان، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هێرشانە ڕایانگەیاندووە کە لە چەند بەرەی ترەوە درۆن بەرەو خاکی داگیرکراوەکان هاوێژراوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم ڕاگەیاندراوی خۆی دا دەڵێ: لە کاردانەوە بە دڕندەکاری ڕژێمی زایۆنیستی، هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران بە تەقاندنی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەندێک ئامانجی لە نێو خاکە داگیرکراوەکان کردۆتە ئامانج.