نیسان 14, 2024 04:30 Asia/Tehran

سوپای پاسداران وریایی دایە حکومەتی ئەمریکا کە خۆ ببوێرێ لە هەرچەشنە پاڵپشتی و بەشداریکردنێک لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیەکانی ئێران.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای ئاماژە بە لەنێوبردنی ئامانجە سەربازییە گرنگەکانی سوپای تیرۆریستی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە ڕاگەیاندنی ژمارە دووی خۆی دا جەختی کرد: هەر هەڕەشەیەک لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر وڵاتێکەوە بێت، ڕووبەڕووی دەبینەوە.

لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە؛ لە پەیڕەوکردنی سیاسەتە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا ئاگادار دەکرێتەوە کە هەر جۆرە پشتیوانی و بەشدارییەک لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئێران، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشێمانکەرەوەی لێدەکەوێتەوە.هەروەها ئەمریکا بەرپرسە له کردەوە خراپەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەگەر ئەو ڕژێمه منداڵکوژه له ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ نەکات، دهبێت دەرئەنجامی کردەوەکانیشی قبووڵ بکات.

سپای پاسداران وێڕای جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە، جەخت دەکەینەوە کە هەر هەڕەشەیەک لە لایەن حکوومەتی تیرۆریستی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی لە هەر وڵاتێکەوە، بکرێت لە ئەنجامدا وەڵامدانەوەی بەرامبەر و ڕێژەیی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەرچاوەی هەڕەشەکە دەبێت.

لە کۆتاییدا هاتووە: نەتەوەی قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی دیکەی وڵات تا دوایین چرکەی ژیانیان لە بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بەردەوامن و هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵک پووچەڵ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ