نیسان 14, 2024 04:50 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە وڵامی وڵاتەکەی بە کردەوەی دەستدرێژکارانەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دا وتراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو ڕەچاوکردنی مافی حەقیقی خۆیان بەئاراستەی بەرگری ڕەوای ڕاشکاوی نێو بڕگەی پەنجاو یەکی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و لە وڵامی دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیست و شەهیدکردنی ڕاوێژکارە فەرمیە سەربازیەکانی ئێران لە سوریاو چەند هەڵمەتێکی خۆیان بۆسەر بنکە جەنگیەکانی ئەو ڕژیمە بەڕێوە برد.

هەربۆیە کۆماری ئیسلامی ءێران وێڕای پێداگری سەرلەنوێ لەسەر وەفاداربوونی خۆی بە بنەماو ئامانجەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافیاسای نێودەوڵەتی پێداگریش دەکا لەسەر بڕیاری خۆی لەپێناو بەرگری مسۆگەر لە سەروەری خاک و دەسەڵاتداری و بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی لەبەرامبەر هەرچەشنە کەڵکوەرگرتنێکی نایاسایی لە زۆرداریڤ و دەستدرێژکاری.

ئەو ڕاگەیاندراوە دەڵێ: ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای بەرگری ڕەوا لە خۆی نیشاندەری هەڵوێستی بەرپرسانەیەتی بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، ئەویش لەکاتێکدا کە کاری کۆمەڵکوژانەو دەستدرێژکارانەی ڕژیمی ئاپارتایدی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین هەروا درێژەی هەیە.

سەرپەیڤ