نیسان 15, 2024 11:30 Asia/Tehran

باڵوێزی و نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایش دا وتی: هەڵمەتەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی بەئاراستەی ڕەچاوکردنی مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری کردن لەخۆی کە بەپێێ بڕگەی پەنجاو یەکی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافیاسای نێودەوڵەتی بە فەرمی ناسراوەو بەڕێوە چوو هەربۆیە وڵامەکەمان بە زایۆنیستەکان پێویست و شیاو بوو.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەم لەمیانەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەدا وتی ئەو کارە هەروەها بە ڕێکی هەر تەنیا شووێنە سەربازیەکانی کردە ئامانج تاکوو ئەگەری پەرەگرتنی بارگرژی بگەیەنێتە کەمترین ئاست و هیچ زیانێک نەگەیەنێتە خەڵکی سڤیل.

باڵووێزی ئێران وتی: ڕێز دەگرین لەو بەشە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کە پەلامارە سەربازیەکەی ئەو ڕژیمەیان بۆسەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە سووریا شەرمەزار کرد و مافی ئێرانیان بۆ ئەو پەلامارە دڕندانە بە فەرمی ناسی.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی مووشەک و خۆفڕ هەڵیان کوتایە سەر چەند ئامانجێک لەنێو خاکی داگیرکراوی فەلەستین و ئەوەش لە وڵامی دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە بەتایبەت پەلاماری ئەمدوایانەی بۆسەر بەشی کۆنسۆڵی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا بوو.  

سەرپەیڤ