نیسان 16, 2024 10:45 Asia/Tehran

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: رژیمی زایۆنی، ئاگاداری وەڵامی دووەمی ئێرانەو باش دەزانێ کە، هەنگاوی دواتر، شێلگیرانەتر و بەبڕشتتر دەبێ.

"ئەمیر سەعید ئیرەوانی" لە دیمانەیەکداو لە کاردانەوە بە ئیدیعای کەناڵێکی رژیمی زایۆنی لەبارەی بڕیاری کابینەی شەڕی ئەو رژیمە بۆ وەڵامدانەوەی "پاساهەڵگر" بە  هەڵمەتی مووشەکی و درۆنیی ئێران وتی کە ئەوە، جۆرێک "هەڕەشەیە"، نەک "وەڵامدانەوە".

ناوبراو لەهەمان کاتدا وتی کە زایۆنییەکان، ئەوەی وامەبەستمان بوو، وەریان گرت و ئەوان وەڵامی سەربازی نادەنەوە.

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە ئایا، هەوڵی ئەم بەینەی ئێران، مەترسیی چڕکردنەوەی گرژییەکان هەتا سەروبەندی هەڵایسانی شەڕێکی بەربڵاوتری بەدواوە دەبێ یان نا، وتی: وەڵامدانەوە، مافی ڕەوای ئێمە بوو، چونکە ئەوان دەسدرێژیان کردەسەر شوێنە دیپلۆماتیکییەکانمان.

ئیرەوانی بەرلەوەش، لە توئیتەردا نووسی: رژیمی ئیسرائیل دەبێ سزا بدرێ هەتا نەزم جێگیر بکرێتەوە.

سەرپەیڤ