نیسان 18, 2024 11:00 Asia/Tehran

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بەئاماژە بەوەی کە هاوسەنگیی هێزەکان لە ناوچەدا سەرباری هێزە خۆڕاگرەکان، گۆڕدراوە، وتی: هەڵمەتی وەعدەی سادق، بەهەموو جیهانی سەلماند کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە، لەگۆڕەپاندا چلۆن بەرەوڕووی دەسەڵاتی سست ولەرزۆک دەبێتەوە.

دەریاڤان شەهرام ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی نمایشی سەربازیی ئەرتەش لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا لەبارەی گۆڕانی هاوسەنگیی دەسەڵات وهێزەکان لە ناوچەدا، وتی: زۆر لەمێژە کە هاوسەنگیی هێزەکان لە ناوچەدا بەهۆی بوونی هێزی خۆڕاگریی گۆڕدراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ بەهۆی هەڵمەتی وەعدەی سادق، بەهەمووان سەلمێندرا کە موسڵمانان لەتەنیشت یەکتردا، یەک ڕوانگەو یەک هەڵوێستیان هەیەو ئەویش، پشتگریی لە ستەملێکراو و بەرەوڕووبوونەوەی زاڵم و ستەمکارە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش هەروەها وتی: بەهۆی هەڵمەتی وەعدەی سادق، بەهەموو جیهان سەلمێندرا کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە گۆڕەپاندا چلۆن بەرەوڕووی دەسەڵاتی سست و لەرزۆک دەبێتەوە، و ئەو ڕەوتە بەم جۆرەیە کە دەوڵەتانی ناوچە، ویست و داوای خەڵکەکەیان جێبەجێ دەکەن و ئەو دەوڵەتانە بێدار دەبن و تێدەگەن کە گەلەکانیان چیان مەبەستەو داواکارییان چیە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە کۆتاییدا وتی: ئێمە کەشتییەکانمان لە کەنداوی عەدەن هەتا زالکی سۆئێز ئێسکۆرت دەکەین وئامادەین هەتا کەشتیی وڵاتانی دیکەش بپارێزین و ئاگاداریان بین.

سەرپەیڤ