وردەکاری بەرەنگار بوونەوەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لەگەڵ کەرەستەی گومانلێکراو لە ئاسمانی ئیسفەهان
دەنگی بیستراو لە ڕۆژهەڵاتی ئیسفەهان لەبەر تەقەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووە .
کاتژمێر سێ و پەنجا دەققەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی قورس لە ئاسمانی شاری ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران بیسترا و دوای ئەوە میدیاکان سەبارەت بەو دەنگە توندە
هەندێ شک و گومانی خۆیان خستە بەر باس .
ئەمیر میهەن دۆست سەرکردەی باڵای سەربازیی ئەرتەش لە پارێزگەی ئیسفەهان وتی : لە ئاسمانی ئیسفەهان هەندێ شتی گومانلێکراو بیندرا کە بەرگری ئاسمانی تەقەی لێکردن . ناوبراو وتی دەنگێک کە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەسەر ئاسمانی ئیسفەهان بیسترا دەنگی تەقینەوە نەبوو بەڵکوو دەنگی تەقەی سیستمی یەکجار بە هێزی بەرگری ئاسمانی بوو کە تەقەی لەو وردە درۆنە گومانلێکراوانە کرد .
ناوبراو وتیشی : ئەو ڕووداوە هیچ چەشنە زەرەروزیان و ڕووداوێکی لێ نەکەوتوەتەوە .
ئەمیری مێهەندوست وتیشی : بەرگری ئاسمانیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە کردەوەیەکی دوژمنان بە تەواوی ئامادەیە .