قاڵیباف: وەڵامەکەی ئێران بە ڕژێمی ئیسراییل خەڵک و هێزەکانی خۆراگریی دڵخۆش دەکات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ وەڵامی گورچکبڕ و زیرەکانەی کۆماری ئیسلامی بە ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل سەبارەت بە تیرۆری شەهید "ئیسماعیل هەنییە" دەبێتە دڵخۆشییەک بۆ خەڵکی ئێران و هێزەکانی خۆڕاگری و هەموو ئازادیخوازانی جیهان.
محمد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەمەی مەجلیس راشکاوانە ڕایگەیاند: شیرینیی جەژنی جەماوەرسالاریی ئایینی لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە شەهید بوونی فەرماندەرانی جەنگی و سیاسیی بەرەی خۆڕاگری تاڵ کرا، بەتایبەت شەهید ئیسماعیل هەنییە کە میوانی کۆماری ئیسلامی بوو و لە تاراندا شەهید کرا.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ گومانێک لەوەدا نییە کە بە وەڵامی گورچکبڕ و زیرەکانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان خەڵکی ئێران و هێزەکانی خۆڕاگری و ئازادیخوازانی جیهان دڵخۆش دەبنەوە و ئەم ڕژێمە و بەتایبەت وڵاتە پشتیوانەکەی واتە ئەمریکا لە کردەوەی خۆیان پەژیوان دەبنەوە و ناچار دەبن پێداچوونەوەیەک بکەن بە سەر پلان و بەرنامەکانیان بۆ ئەوەی ئیتر تووشی وەها هەڵەیەکی پڕمەترسی لە سەر ئاسایشی خۆیان و ئاشتی ناوچەکە نەبن.