ئاب 06, 2024 13:20 Asia/Tehran

"عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان" نوێنەری مەقامی مەزنی ڕێبەری و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە چوارچێوی پێوەندیی ئاسایشی سیاسیی لەگەڵ سێر گەیی شایگۆ هاوشانی ڕووسی خۆی دیداری کرد و بە بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی پێوەندیی دوولایەنە و دڵخوازیان، دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیشیان کرد لەسەر پەرەی پێوەندیی هەمەلایەنەی ئاسایشی، بەرەڤانی، سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات.

لەم دیدارەدا ئەحمەدیان بە پێداگری لە سەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەستی دایە شیکردنەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی چەوساوەی فەلەستین لەوان پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەمدواییەی ئەم ڕژێمە کە بووە هۆی شەهید بوونی ئیسماعیل هەنییەی ڕێبەری حەماس لە تاران. ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی جەنابی پووتین سەبارەت بە پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کە رایگەیاندبوو بێتوو ئەمریکا بێتە نێو کێشەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنییەوە، ئەوکات ڕووسیایش پشتی ئێران دەگرێ، ڕێزی گرت لەو ستراتژییەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە ئێران بێگومان وەڵامی ئەم کردەوە تیرۆریستییەی دەداتەوە کە دژ بە ڕێبەری حەماس کرا.

سێرگەیی شایگۆیش لەم دیدارەدا بە پێداگری لەسەر پێوەندیی بتەو و دۆستانەی نێوان ئێران و ڕووسیا لە گۆڕەپانی جۆراوجۆری سیاسی، ئاسایشی، سەربازی و ئابووری، تیرۆرکرانی ئیسماعیل هەنییە لە خاکی ئێران و بە دەستی ئیسراییل و هەروەها تیرۆر کرانی یەکێک لە فەرماندەرانی حیزبوڵای بە تووندی ئیدانە کرد و ئەوەی دژ بە یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی. ناوبراو هەروەها پێیداگرت لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و بەرزکردنەوەی تا ئاستی ستراتژیک.

سەرپەیڤ